٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم سەردانی ھەڵەبجە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەڵەبجە -KDP.info- جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە گوتی: بڕیارە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو بۆ دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گەورە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جارێکی دیکە سەردانی ھەڵەبجە بکات.
کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیارە  یەکشەممەی داهاتوو جارێکی دیکە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی سەردانی پارێزگای ھەڵەبجە بکات و بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی سایلۆی ھەڵەبجە دابنرێت کە پڕۆژەیەکی گەورە و ستراتیژییە.
کاوە عەلی گوتیشی: پڕۆژەکە گەورەیە و سایلۆکە شوێنی ٤٠ھەزار تەن گەنمی تێدا دەبێتەوە و بە گوژمەی ٢٧ملیار و ٥٠٠ملیۆن دینار دروست دەکرێت، بۆیە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خۆی دێتە ھەڵەبجە و بەردی بناغەی پڕۆژەکە دادەنێت.
عەلی باسی لەوەش کرد: ئەمە دووەم جارە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای ھەڵەبجە دەکات، ئەمەش گرنگیدانی بەڕێزیانە بە پارێزگای ھەڵەبجە.

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار