٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری ناوخۆ: زۆرینەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا بەرەو چارەسەربوون دەچن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، بەهۆی سەردانەكانی مەسروور بارزانی بۆ بەغدا، زۆرینەی كێشەكان لەگەڵ حكوومەتی عێراق بەرەو چارەسەر دەڕۆن. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/6/2024، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، لەبارەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا، گوتی: لە دوو سەردانی رابردووی مەسروور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بۆ بەغدا، زۆرینەی كێشەكان بەرەو چارەسەربوون دەچن.

لەبارەی دەستووریش ئاماژەی بەوە كردووە، بە جێبەجێكردنی دەستوور هەموو كێشەكان چارەسەر دەكرێن، جێبەجێكردنی دەستوور، واتا پاراستن و سەروەرەیی عێراق.

وەزیری ناوخۆ لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، روونی كردووەتەوە، ماوەی دوو ساڵ، بەیبانووی جۆراوجۆر دواخرا، بەڵام ئێستا پێشوازی لە مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بۆ دەستنیشانكردنی 20 ئۆكتۆبەر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.

لەبارەی كەمپەكانیش ئەوەی خستە ڕوو، كە لە 30 تەمووز، داناخرێن و ئەوان لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانی ئاوارەكاندان، نەك بڕیاری زۆرملێ.

هەواڵی پەیوەندیدار