سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە ئوسامە نوجەیفی دەکات
ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی، پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی ئوسامە نوجەیفی دەکات و هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی باوکیان دەردەبڕێت.
دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ ئوسامە نوجەیفی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
برای بەڕێزم ئوسامە عەبدولعەزیز نوجەیفی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز (عەبدولعەزیز نوجەیفی) باوكی بەڕێزتانم پێ گەیشت.
بەم بۆنە خامناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی خانەوادە و كەسوكارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕوحی خوالێخۆشبووی باوكتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموولایەك ببەخشێت.
إنا لله و إنا الیە راجعون
مسعود بارزانی
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤




