پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی.
بەناوی خودای گەورە و میھرەبان
بەبۆنەی دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٠ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤، دەستخۆشی لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەکەم. پاڵپشتی لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی بێگەرد و دوور لە دەستێوەردان دەکەین.
خوازیارین لایەنە سیاسییەکان بە ڕەچاوکردنی دۆخی ھەرێمی کوردستان بە بەرپرسیارێتییەوە ھاوکاربن بۆ سەرخستنی پرۆسەیەکی دیموکراسییانە و پاراستنی سەقامگیری و پێکەوەژیان.
مسعود بارزانی
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤




