وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له هه‌وڵێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- لە ڕاپۆرتی بازرگانیی بە مروڤ "2024" کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەم دواییانەدا بڵاوکرایەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هەنگاوە بەرچاوەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی بە مرۆڤ، ستایشکراو، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی له ده‌سته‌ی مافی مرۆڤیش زانیاری لەسەر ئەم بابەتەدا دەخاتەڕوو.
له ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه: هەر بەهۆی ئەم پێشکەوتنانە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراق توانیویەتی لە بەرنگاربوونەوەی بازرگانیی بە مروڤەوە بە شێوەی فەرمی لە پلەی سێیەم بێتە پلەی دووە، بەپێی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، بۆ یەکەمجار لە ماوەی پێنج ساڵدا، حکوومەتی هەرێم داتای وردی جێبەجێکردنی یاسایی بڵاوکردەوە کە هەنگاوێکی سەرەکییە لە شەفافیەت و لێپرسینەوەدا.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: لە ساڵی 2023دا حکوومەتی هەرێم بەدواداچوونی بۆ 18 حاڵەت کردووە کە گوایە کەیسی بازرگانیی بە مروڤ بووە، لەوانە 12 حاڵەتی بازرگانیی بە سێکس و شەش حاڵەتی کارکردنی زۆرەملێ بوونە، حکوومەتی هەرێم بەردەوام بووە لە لێپێچینەوە بەردەوامەکانی ساڵانی پێشوو و لە ئەنجامدا هەشت سزای بەسەر تاوانکاراندا سەپاندووە.
له‌م باره‌یەوه تاڤگه عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی مافی مرۆڤ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی گوتی: "پاڵپشتی یاسایی له كوردستان هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه به بازرگانی به مرۆڤه‌وه، بازرگانیكردن به ئه‌ندامانی جه‌سته‌وه ئه‌م یاسایه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به ژماره 28ی ساڵی 2012 دەرچووە و له په‌رله‌مانی كوردستان به ژماره6ی سالی 2018دا به یاسا په‌سه‌ند كراوه و چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌م یاسایه توانیویه‌تی له دامه‌زارندنی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و نووسینگه و یه‌كانه‌ی كه پێویسته له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌بن لەگەڵ دانانی به‌رنامه‌ی ستراتیژی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه ڕۆڵی خۆی ببینێت.
ڕایشیگه‌یاند: ئیستا كه (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاوانه ڕێكخراوه‌كان) ده‌ست به‌كاره و كارایه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، 8 نووسنیگهش له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هەنە، حكوومه‌ت چه‌ند لیژنه‌یه‌كی سه‌ره‌كیشی له ئاستی پارێزگاكان دیاری كردووه، لیژنه‌ی باڵاش هه‌یه كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، لیژنه لاوەکییەكانیش توانیویانه تاوتوێی ڕه‌وشی بازرگانیكردن به جه‌سته‌ی مرۆڤ بکەن و میكانیزمیان داناوه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوانه‌كان، له‌سەر ئاستی عێراقیش هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌ری هه‌یه تا له‌و لیژنه باڵایەی عێراق كوردستان نوێنه‌رایه‌تی خۆی بكات و ئه‌وه‌ی په‌یامی كوردستانه بیگه‌یه‌نێته لیژنه‌كه، ئه‌مه هه‌نگاوی باشن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بازرگانی به مرۆڤه‌وه.
ڕایشیگه‌یاند: ئێستا هه‌وڵ هه‌یه شێڵته‌ر بۆ قوربانیانی بازرگانی به جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه دابین بكرێت، چونكه ئه‌م شێڵته‌ره یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندی و پێویستییه‌كانی یاسایه‌كه كه وه‌ك خۆی بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، چونكه پێویستە شێڵته‌رێك هه‌بێت ئه‌م قوربانیانه بشارێته‌وه تا گرفته‌كانیان به‌شێوه‌ی یاسایی چاره ده‌كرێت .. حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی گرنگی ناوه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بازرگانی به مرۆڤه‌وه و ستراتیژیه‌تی باش دانراوه له‌و باره‌یەوه.




