ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە وادەی دیاریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

هەولێر-KDP.info- وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستنیشانکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەزۆرینەی دەنگ پێشوازی لە وادەی دیاریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26/6/2024، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و دەڵێت: "ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ پێشوازی لە وادەی دیاریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە، وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکارییەکین بۆ پاڵپشتی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە."
هەر ئه‌مڕۆ، دڵشاد شه‌هاب، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند: "دوای ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واو بۆ بیرۆبۆچوونه‌كان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره 222ی ساڵی 2024ـی دا، به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار درا به دیاریكردنی 20/10/2024 به واده‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان پێوه‌ی پابه‌ند بن."




