٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی کارەبا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دەست بە گواستنەوەی گاز لە گێلگەی کۆڕمۆڕ بۆ وێستگەکانی کارەبا کرا، دەشڵێت، لە ماوەی دوو كاتژمێری داهاتوودا، قۆناغ بە قۆناغ دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

ڕاشیگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ گواستنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا راوەستا، بەهۆیەوە 2000 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەوە. لەوبارەوە هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا دانەگاز کێشەکەیان چارسەر کرد و دەست بە گواستنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا کرا و بڕیارە تا دوو کاتژمێری دیکە دۆخی کارەبا ئاسایی ببێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار