مەسروور بارزانی پێشوازى له كونسوڵى نوێى بهریتانیا کرد

ھەولێر-KDP.info- ئهمڕۆ چوارشەممە، 26-06-2024، مەسروور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له ئەندرو بیزلی، كونسوڵى گشتیى نوێى بەریتانیای له ههرێمى كوردستان كرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سهرۆكى حکوومەت پیرۆزبایى دهستبهكاربوونی لە ئەندرو بیزلی کردووە و هیواى سهركهوتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواستووە و هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کونسوڵی نوێ دەربڕی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی بەهێزی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان".
وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، كونسوڵى گشتیى نوێى بهریتانیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا.




