پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی د. ناسیح غەفوور ڕەمەزان كرد.
لە پرسەنامەكەی سەرۆكی حكوومەتدا هاتووە: "بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (فاتیمە)ی خوشکی بەڕێزتانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕیزەکەتان ببەخشێت."




