پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی دارا مه‌حموود به‌گ

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی، پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەواده‌ی (دارا مەحموود بەگ) كرد.
ده‌قی په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆك بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی دارا مه‌حموود به‌گ
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێزان له خانه‌واده‌ی دارا مه‌حموود به‌گ
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (دارا مه‌حموود به‌گ)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە به‌ڕێزه‌كه‌تان و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو كاك (دارا مه‌حموود به‌گ) بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
25ی حوزه‌یرانی 2024




