٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کادیران بۆ KDP: لەم ھەڵبژاردنە ڕێژەیەکی زۆری ئافرەتان دێنە پێشەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی ١٤ بڕیاریدا کە ڕێژەی ئافرەت نابێت لەسەدا ٢٥ کەمتر بێت، کادیرانی ئافرەتیش پێیان وایە، دیاریکردنی ڕێژەی ئافرەت لەناو ئۆرگانەکانی حزب کاریگەری لەسەر بەشداری ئافرەت زیاتر دەکات و کادیرێکی ئافرەتیش دەڵێ، ھاوشێوەی کۆنگرە ڕێژەیەکی زۆری ئافرەت دێنە پێشەوە و جێی خۆیان دەگرن لە ناو ئۆرگانەکانی حزب.



مەدینە مزووری، کادیری پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ھەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی پارتی ئاھێکی بۆ کادیرەکانی پارتی گەڕاندەوە، چونکە لە مێژە چاوەڕێی پڕۆسەی ھەڵبژاردن دەکەین بۆ ئۆرگانەکانی حزب، بەتایبەتی بۆ ئێمەی ئافرەت، ئەمجارەش کۆنگرەی ١٤ی حزب ڕێژەیەکی بۆ ئافرەت دیاریکردووە و پێویستە بەپێی بڕیاری حزب لە ھەموو ئۆرگانەکان ٢٥%ی ئافرەت بێت".



کادیرەکەی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "لەنێو کۆمەڵگای ئێمە بمانەوێت و نەمانەوێت پیاو جیاوازی خۆی ھەیە لەنێو پڕۆسەی سیاسی و دەنگ زیاتر دێنێ، بەڵام لە ئێستادا ھەم چانسی ئافرەت زیاتر بووە ھەمیش ڕێژەکە دیاریکراوە، دڵنیام لە ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی حزب ھاوشێوەی کۆنگرە ڕێژەیەکی زۆری ئافرەت دێنە پێشەوە و جێی خۆیان دەگرن لە ناو ئۆرگانەکانی حزب".

ئاخچین جبرائیل، بەرپرسی ئەنجوومەنی قەزای ئامێدی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کاریگەری لەسەر نوێبوونەوەی ئۆرگانەکانی پارتیمان دەبێت، ئافرەت بەشدار دەبێت لە ھەموو ئۆرگانەکانی حزب و دەچێتە شوێنی بڕیاردان، دیاریکردنی ئەو ڕێژەیەش کەم نیە بۆ ئێمە ئافرەتانی ناو ئۆرگانەکانی پارتی، پێموایە چەندی ڕێژەی ئافرەت زیاتر بێت حزب خۆی دەوڵەمەند دەبێت، لەڕووی ڕێکخستنەوەش سیمایەکی دیموکراتیش دەداتە ئۆرگانەکان".

ئاخچین میکائیل گوتیشی: "ئێمە کادیرانی یەکێتی ئافرەتان داوا دەکەین ھێشتا دەرگای چوونە نێو ئۆرگانەکانی حزب زیاتر بکرێن".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار