مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (مامۆستا وشیار بەگی ئەفراسیاب) دەکات
ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (مامۆستا وشیار بەگی ئەفراسیاب) دەکات. ئەمەی خوارەوەش دەقی پرسەنامەکەیە.
بەڕێز مامۆستا وشیار بەگی ئەفراسیاب
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، ھاوژینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (نەسرین نەسڕوڵڵا ئەحمەد پاڵانیایی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤




