مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (دارا مەحموود بەگ گوڵێیی) دەکات
.111__2024_06_24_h19m34s15__RM.jpg)
ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (دارا مەحموود بەگ گوڵێیی) دەکات. ئەمەی خوارەوەش دەقی پرسەنامەکەیە.
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (دارا مەحموود بەگ گوڵێیی)
بە خەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی ناسراوی پێنجوێن خوالێخۆشبوو (دارا مەحموود بەگ گوڵێیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤




