سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو سەفیر ئەحمەد خاڵە دەکات

ھەولێر-KDP.info- پاش نیوەڕی ئەمڕۆ دووشەممە 6/24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لە هەولێر، بەشداری لە پرسەی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراو سەفیر ئەحمەد خاڵە کرد.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی
لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات.
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو سەفیر ئەحمەد خاڵە ، سوپاس و پێزانینیان بۆ بەشداری و هاوخەمی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.




