کۆمسیۆن ماوەی تۆمارکردنی تا کۆتایی ھەفتە درێژ کردەوە

بەغدا-KDP.info- گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی: بڕیاربوو ئەمڕۆ ماوەی تۆمارکردنی لیست و ھاوپەیمانی و کاندیدەکان کۆتایی بێت، بەڵام تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە درێژ کرایەوە .
گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، جومانە غەلای، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بەپێی ئەو وادەیەی دیاری کرابوو بۆ تۆمارکردنی ناوی لیست و ھاوپەیمانی و کاندید و کاندیدی پێکھاتەکان کە دەیانەوێت بەشداری لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن، ئەمڕۆ دوا وادەبوو، بەڵام وادەکە درێژ کرایەوە.
گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی: بۆ ئەوەی دەرفەت بە لیست و ھاوپەیمانی و کاندیدەکان بدرێت ماوەکە بۆ کۆتایی ئەم ھەفتەیە ٢٧/٦/٢٠٢٤ درێژ کرایەوە و ھەر لیست و ھاوپەیمانی و کاندیدێک ئارەزوو بکات دەتوانێت سەردانمان بکات بۆ ئەوەی خۆی تۆمار بکات.
بڵند ئیبراھیم




