هیوا گه‌یلانی: لە کۆنفرانسی ناوخۆیی پارتیمان، گۆڕانکاری گرینگ ئەنجام دەدرێن

هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له كۆنفرانسی ناوخۆیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه له‌م كۆنفرانسه‌دا گۆڕانگاری گرینگ ده‌کرێت و ئافره‌تان ڕۆڵی زیاتریان پێ ده‌درێت.
هیوا گه‌یلانی، له‌باره‌ی ورده‌كاری به‌ستنی كۆنفرانسی دوای كۆنگره‌ی 14ی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوتی: ئه‌نجامدانی كۆنفرانس و هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی حزب له‌ڕێگای ده‌نگدانه‌وه، پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی زۆر گرنگه بۆ ئێمه، یەکەم/ هه‌م بڕیاری كۆنگره‌یه هه‌م له په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماژه‌ی پێدراوه، ده‌بێت به هه‌ڵبژاردن دیاری بكرێت، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه گرنگه: كادیران نوێنه‌رایه‌تی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن.
دووەم/ خوێنی تازه به ده‌ماری حزبدا جوڵه ده‌كات.
سێیه‌م/ ده‌رفه‌ت و هه‌لی گونجاو بۆ كادیر و ئه‌ندامان ده‌ڕه‌خسێنرێت و هه‌موو كادیرێك مافی هه‌یه بۆ هه‌ر پله‌یه‌كی حزبی خۆی به‌ربژێر بكات.
ڕایشیگه‌یاند: ئه‌مه باشترین ده‌رفته بۆ ئه‌وانه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره نه‌هاتونه‌ته پێشه‌وه، جیا له‌وه‌ش ئەم جارە ئافره‌تان شانسێكی زۆریان هه‌یه بێنه پێشه‌وه چونكه له‌سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان پشكیان هه‌یه، ئه‌مه‌یش باوه‌ڕبوونی پارتییه به مافی ئافره‌تان، ئیستاش هه‌موو ڕێكاره‌كان ته‌واو بوون هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆنفرانس ته‌واو بكه‌ین.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی نەدەبوو پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆنفرانس بكرێت چونكه لێكه‌وته‌ی باش نابێت، گه‌یلانی گوتی: پارتی باوه‌ڕی به كادیر و جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگری خۆی هه‌یه، بۆیه هیچ ترسێك نییه به پێچه‌وانه‌وه خواستی جه‌ماوه‌ری پارتی لەسەر كۆنفرانسه و ئومێده‌واین كارگیه‌ری باشی هه‌بێت.
له‌باره‌ی جیاوازی ئه‌م كۆنفرانسه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دی گەیلانی گوتی: بابه‌تی گرنگی دانی زیاتر به ئافره‌تان كه ده‌بێت له هه‌موو ئۆرگانه‌كان ئافره‌ت هه‌بێت جیاوازیێکی ڕوونە، ڕێنمایی تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانیمان پێشگه‌یشتووه كه ده‌بێت ئه‌م كۆنفرانسه به ئارامی و دیموكراتییانه به‌ڕێوه بچێت و ده‌رفه‌تی یه‌كسانیش بۆ هه‌موو كادیران بڕەخسێندرێت و هیچ به‌رپرسێكی باڵای حزبی ته‌داخولی هه‌ڵبژاردن نەکات، ڕاسته‌وخۆ سه‌رۆك بارزانی سه‌رپه‌رشتی دەکات و له‌نزیكه‌وه چاودێری ده‌كات.




