مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (وشیار بەگی ئەفراسیاب) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (نەسرین نەسڕوڵڵا ئەحمەد پاڵانیایی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خاتوو (نەسرین نەسڕوڵڵا ئەحمەد پاڵانیایی)
بەڕێز/ مامۆستا وشیار بەگی ئەفراسیاب
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی، هاوژینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (نەسرین نەسڕوڵڵا ئەحمەد پاڵانیایی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۲ی حوزەیرانی ٢٠٢٤




