٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی ھەرێم بۆ KDP: ھێزەکانمان لە ئامادەباشیدا بوون پلانه‌كه‌مان ١٠٠% سەرکەوتوو بوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پلانە ئەمنییەی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان دانرابوو، ١٠٠% سەرکەوتوو بوو و ڕووداوێکی ئەوتۆ ڕووی نەداوە جێگەی باسکردن بێت، چونکە پلانێکی باش و تۆکمەمان دانابوو.

کارزان غەفوری، گوتەبێژی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە ساڵانە پێش ھاتنی جەژن و ھەر بۆنەیەک، پلانێکی ئەمنیی تۆکمە دادەنێین و تیمەکان زیاتر دەکرێن و لە ھەموو شوێنەکان و سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکان و مۆڵەکان بوونیان ھەیە و چاودێریی دۆخی ئەمنی دەکەن".

غەفووری گوتیشی: "خۆشبەختانە ئەم جەژنە پلانەکەمان وەکو ئەوەی دانرابوو جێبەجێ کرا بە رێژەی ١٠٠% و ھیچ کێشەیەکی بەرچاو ڕووی نەداوە، کە شایەنی باسکردن بێت، چونکە پێش جەژن ھەموو ھێزەکانمان لە ئامادەباشیدا بوون".

دەشڵێ: "لە بازگەکانیش ئەو ئۆتۆمبێلانەی گەشتیاران کە دێن، پشکنینی تەواویان بۆ دەکرێت و لە سەرەتایان دەکۆڵدرێتەوە کە ئایا ژمارەکانیان تەواون و ئەوانەی گرفتیان ھەبێت، رێگە نادەین بێنە ھەرێمی کوردستان و زۆرینەی ئەوانەی دێن گرفتیان نییە و بۆ گەشتیاری دێنە ھەرێمی کوردستان، بەڵام برایانی ئاسایش زیاتر ئەو ئەرکە جێبەجێ دەکەن و ئەوان کاری خۆیان دەکەن لەو بارەیەوە، بۆیە ئێمە پلانێکی باشمان دانابوو و خۆشبەختانە خەڵکیش بە بێ گرفت جەژنەکەی بەڕێ کرد".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار