٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی لەم جەژنەدا بە زیاتر لە حەوت ملیار دینار هاوکاریی هاووڵاتیانی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ جەژنی قوربان هاوکاریی ماددی و خۆراکیان بەسەر زیاتر لە 600 خێزان و زیاتر لە 15 هەزار منداڵ دابەشکردووە.

دەزگای خێرخوازی بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووتەوە، لە پرۆژە خێرخوازییەکانی دەزگاکە زیاتر لە حەوت ملیار دیناریان خەرج کردووە، لە چوارچێوەی پرۆژەی هاوکاریکردنی منداڵانی ئازیزدا 15 هەزار و 245 منداڵ بەبڕی چوار ملیۆن و 575 هەزار دۆلار هاوکاری کراون.

هەر لە پرۆژە خێرخوازییەکاندا هاوکاریی نەختینەیی بە سەر زیاتر لە 600 خێزان دابەشکراوە و لە پرۆژەیەکی دیکەدا سەبەتەی خۆراک بەسەر 500 خێزان دابەشکراوە.

لە پرۆژەیەکی دیکەدا دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ جەژنی قوربان جلوبەرگی بۆ 596 منداڵ دابین کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار