٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ تیمێک ڕەوانەی ئیتالیا کرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕووداوی تێکشکانی بەلەمەکەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتالیا، تیمێکی ڕەوانەی وڵاتەکە کرد.

چوارشەممە (19ـی حوزەیرانی 2024) دوای ئەوەی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بە بەشداریی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت پێکهات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێریی بارودۆخ و ئاکامی نقومبوونی بەلەمێکی گواستنەوەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتالیا بکات، ئەمڕۆش تیمێک ڕەوانەی ئیتالیا کرا.

لە ڕاگەیاندراوەکەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە هاتووە، ئامانج لە ناردنی ئەم تیمە بۆ ئیتالیا بۆ هەماهەنگییە لەگەڵ نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لەو وڵاتە، تا پەیوەندیی بە دامەزراوە فەرمییەکانی ئیتالیاوە بکەن و سەردانی شوێنی ڕووداوەکە بکەن.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کەسوکاری قوربانییان و هاووڵاتیاینی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکاته‌وە كه‌ هەموو هەوڵێک دەخاتە گەڕ بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی قوربانییان.

هەواڵی پەیوەندیدار