٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ئەرکان سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگەی كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە پێداویستی و داخوازیی لیواکانی کۆڵیەوە و بەڵێنیدا بەشێک لەپێداویستیەکانی هەرسێ لیوای (2،6،11)ـی پیادە لەماوەیەکی نزیکدا دەستەبەر بکات.

فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، سەردانی بارەگا و سەنگەرەکانی لیواکانی(2،6،11)ـی پیادە و فەوجێکی لیوای 23ـی پیادەی کرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی پێسمەرگە، لەم بەسەرکردنەوەیەدا سەرۆکی ئەرکان  سەنگەر و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەیان بەسەرکردەوە و  لەگەڵ فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەکان، گفتوگۆیان دەربارەی پێداویستیە ئیدارییەکانی هێزی پێشمەرگە لە سنووری ئەرک و پەرپرسیاریەتی لیواکان کرد، هاوکات بەڵێن درا کار لەسەر تەواوی ئەو پێداویستیانە بکرێت بۆ باشتر بەڕێوەچونی کارەکانی هێزی پێشمەرگە.

هەر بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە دوای بینینی بارودۆخی لیواکان، لە پێداویستی و داخوازیی لیواکانی کۆڵیەوە،  بەڵێنیدا بەشێک لەپێداویستیەکانی هەرسێ لیواکە لەماوەیەکی نزیکدا دەستەبەر بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار