٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (محەمەد حەمەئاغا گەڵاڵی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەمەد مەحموود حەمەئاغا گەڵاڵی) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (محەمەد مەحموود حەمەئاغا گەڵاڵی)

هەڤاڵانی  بەڕێز مستەفا مەحموود و عومەر مەحموود

بە خەمناکییەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو(محەمەد مەحموود حەمەئاغا)مان بیست، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۱۷ی حوزەیرانی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار