سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوڕێیانی بەرزانی قالەی خەڵوز دەکات

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى ئاراسته‌ى به‌ڕێز شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، ڕێبەری تەریقەتی قادری ـ کەسنەزانی و خانه‌واده و كه‌سوكارى كرد.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى به‌ڕێز شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، ڕێبەری تەریقەتی قادری ـ کەسنەزانی و خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان ده‌كه‌م بۆ مه‌رگى ناواده‌ى خوالێخۆشبوو‌ى كوڕى كه ئه‌مڕۆ كۆچى دوایى كرد.
له‌م خه‌م و كۆسته گه‌وره‌یه‌دا دڵم لایانه و هاوخه‌م و هاوسۆزیانم. له خواى مه‌زن داواكارم ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت و گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/6/16




