سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان کرد بەهۆی کۆچیی دوایی کوڕەکەی.
ئەمەش دەقەیەکەتی:
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بەڕێز شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان،
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (محەمەد)ی کوڕی بەڕێزتانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕیزەکەتان ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان




