٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پێشوازی لە عەلی باقری کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد.

کاتژمێر 11:15 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 14-06-2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی باقری کەنی، سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران؛ بارودۆخی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قووڵییەکان لە بوارەکانی بازرگانی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئەمنی تاوتوێ بکەن. وا بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ، عەلی باقری  بە جیا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.

سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاتژمێر 09:25 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی،  گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ؛ فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک بەرپرسی حکوومییەوە پێشوازیی لێ کرا.

سەردانەکە لە کاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە، 13-06-2024، عەلی باقری گەیشتە بەغدا و لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆ بووەوە. هەفتەی ڕابردووش سەردانی لوبنان و سووریای کرد و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو دوو وڵاتە کۆبووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار