ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (عەزیزی مەلای ڕەش) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی برای نووسەر و ڕۆماننووسی بەناوبانگی کورد مامۆستا (عەزیزی مەلای ڕەش) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەكهیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ مامۆستا (عەزیزی مەلای ڕەش)
بەڕێز مامۆستا (عەزیزی مەلای ڕەش)
بە دڵگرانییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان (ئەبوبەکری مەلای ڕەش) مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و ماڵباتە بەڕێزەکەتان دەکەین، هیواخوازین دڵنەوایی دۆست و ئازیزان مایەی سەبووریتان بێت و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤




