٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چوارجۆری بەرھەمی ناوخۆ ڕەوانەی قەتەر دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ -KDP.info- بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی زاخۆ گوتی: کۆمپانیایەکی قەتەری دێتە ھەرێمی کوردستان، بڕیارە لەڕێگەی دوو وەبەرھێنەری زاخۆ چوار بەرھەمی ناوخۆ ھەناردەی وڵاتی قەتەر بکرێت، ئەوانیش زەیتی زەیتوون، ھەنگوین، ھەنار و ئاوە.

جەگەرخوێن تاھر، بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی زاخۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی،  دوای ھاتنی شاندێکی قەتەر بۆ زاخۆ لە ماوەی ڕابردوو کۆمپانیای سەدارەی قەتەری لەگەڵ دوو وەبەرھێنەری ناوخۆی زاخۆ ڕێککەوتوون بۆ ئەوەی بەرھەمی زاخۆ ھەناردەی وڵاتی قەتەر بکرێت، یەکێک لە وەبەرھێنەرەکان کارگەیەکی ھەیە ئاوی کانزا و زەیتی زەیتوون بەرھەم دێنێت بۆ ئەوەی بەرھەمیان ھەناردەی قەتەر بکرێت، وەبەرھێنەرێکی دیکە وەبەرھێنان دەکات لە بواری کشتوکاڵ و لە مانگی نۆ ھەنار و ھەنگوین ھەناردەی وڵاتی قەتەر دەکرێت، بۆیە لەڕێگەی ئەو دوو وەبەرھێنەرە چوار بەرھەمی ناوخۆی زاخۆ ھەناردەی وڵاتی قەتەر دەکرێت.
جەگەر خوێن تاھر گوتیشی: بڕیارە بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان سەرەتای مانگی داھاتوو بێنەوە بۆ زاخۆ، چونکە ئێمە بەردەوام لەگەڵ کۆمپانیاکە لەسەر خەتین و ئەوانیش تیمی تەکنیکی خۆیان دێنن بۆ زاخۆ بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی کۆتایی بکرێت و دەست بە ئەنجامدانی ڕێکاری پێویست بکرێت بۆ چۆنیەتی ھەناردەکردنی بەرھەمەکان، ئەمەش ھەنگاوێکی گرنگە بۆ ھەناردەکردن و ساخکردنەوەی بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، بۆیە پەیوەندی بەردەواممان ھەیە بۆ ئەوەی بگەینە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەوان.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار