٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی شارەوانی: کێشەی ئاوی باوەنووری گەرمیان چارەسەر کرا

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان-KDP.info- کەمئاوی لە باوەنووری دەڤەری گەرمیان، یەکێک بوو لە کێشە کەڵەکەبووەکانی ئەو دەڤەرە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بە پڕۆژەیەکی ستراتیژی چارەسەری کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی٦ی٢٠٢٤ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە بەردی بناغەی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی ئاوی باوەنووری لە سنووری گەرمیان داندرا کە گوژمەکەی یەک ملیار و ۱۳۳ ملیۆن دینارە و بریتییە لە دروستکردنی سەرچاوەی ئاو و بڕی بۆڕیی گواستنەوەی (۲۹۰۰)م تیرەی (۳٥۰)ملم و (۱۰۰۰)م، بۆری (۲٥۰)ملم لەگەڵ شەش پەمپی غەتاس و بەستنەوەی پڕۆژەکە بە کارەبای نیشتمانییەوە، ئەم بەشەی پڕۆژەکە پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران، بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیانەوە جێبەجێ دەکرێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەکەدا، ڕەزامەندی و تەرخانکراوی ھەیە کە بڕی یەک ملیار و حەوسەت ملیۆن دینارە و دیزاینی بۆ کراوە و ئامادەیە بۆ پڕۆسەی تەندەرین، ئەم بەشەی پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی پاڵاوگەی ئاو و کۆمپاکت یونت بە توانای پاڵاوتنی ئاو بە بڕی (٤۰۰)م سێجا لە کاتژمێرێکدا، لەگەڵ سێ پەمپی بوستەر و تانکی بە قەبارەی (۷۰۰) مەتر سێجا، لەگەڵ ڕاکێشانی تۆری ئاوی پێویست.

هەواڵی پەیوەندیدار