٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی ڕۆژی نیشتمانی ڕووسیا بەڕێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی و کونسوڵ و نێردەی وڵاتان و نوێنەرانی دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆمەڵگای مەدەنی، ڕۆژی نیشتمانی ڕووسیا بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی٦ی٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی، مستەفا سەید قادر، نوێنەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، ھەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێم، ژمارەیەکی تر لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان، وەزیر و پەرلەمانتار و کونسوڵ و نێردەی وڵاتان و نوێنەرانی دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێم و کۆمەڵگای مەدەنی و پیاوانی کار، لە ھەولێری پایتەخت، ڕۆژی نیشتمانی ڕووسیا بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتمانی وڵاتی ڕووسیا لە باڵیۆز و کونسوڵ و ستافی کونسوڵخانە، جەخت لە زیاتر بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ڕووسیا کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار