٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ چوارشەممە 6/12 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ جەنەراڵ جۆول ڤاوڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.

 

له کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و سوریا تاوتوێ کران.

 

هەردوولا جەختییان لە بەردەوامیی پشتیوانیکردنیی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە.

 

گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان تیرۆریستانی داعش و تیرۆر بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار