٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"کابینەی نۆیەم خزمەتێکی باشی سنووری سلێمانی کردووە"

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی- ھەڵەبجە، دەڵێت: کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەڕای قەیرانەکان خزمەتێکی باشی سنووری سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەرینی کردووە.

 

دیاری حوسێن، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە (سلێمانی _ ھەڵەبجە)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خزمەتگوزاری زۆر باش بۆ سنووری سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەرین ئەنجام داوە، وەکو سایلۆی ھەڵەبجە، سایلۆی سلێمانی، سایلۆی پیرەمەگروون، پردی سنووری رانیە، دانانی بەردی بناغەی بردی توەقوت و دووسایدی (کەلار _  دەربەندیخان)،  ئەمانە ھەمووی پڕۆژەی گەورەن، کۆمەڵێک پڕۆژەی کشتوکاڵیش لە بەرنامەدان، ئەگەر بەغدا بەربەستی دروستنەکردبوایە ئێستا خزمەتی زیاتریشی دەکرد، بۆیە کارەکانی کابینەی نۆ لەم دۆخە جێگەی دەستخۆشییە و خزمەتی باشی ھەموو ناوچەکانی کردووە، خەڵکیش باش دەزانن. 

دیاری حوسێن گوتیشی: ئێمە وەکو حزب ھەرچی داواکاری خەڵک ھەیە گەیاندوومانەتە کوتلەی وەزاریی پارتی لە حکوومەت بۆ ئەوەی ھەرچی پێویستە بۆ خەڵکی سنوورەکەمان بکرێت، ئێمە بەردەوام گوێ لە داواکاری خەڵک دەگرین و لەناو خەڵکین و ھەمیشەش پاڵپشتی حکوومەت دەکەین بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری سنووری سلێمانی بکرێت، بووینەتە پردێکی باشی نێوان خەڵک و حکوومەت، بۆیە لەواقع ئێمە لە سلێمانی نە حکوومەتین و نە ئۆپۆزسیۆنین، بەڵام ئەوەی بەباشی دەزانین بە حکوومەتی دەگەینین، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ھیچ کاتێک جیاوازی ناکات. 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار