٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (ئیحسان ئامێدی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ  کۆچی دوایی دایکی هەڤاڵ و هاوکارمان بەڕێز (ئیحسان ئامێدی) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ  بەڕێز (ئیحسان ئامێدی)

بۆ بەڕێز/ ئیحسان ئامێدی بەرپرسی ناڤەندا خانی یا ڕۆشنبیری و ڕاگەهاندنێ

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت. 

بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی دۆست و هەڤاڵانی و ماڵباتە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و هاوخەمتانین.

خوای گەورە دڵنەواییتان بدات و هاوخەمیی هەڤاڵ و دۆست و خزمانی، ببێتە مایەی سەبر و ئارامیتان.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار