٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ ٣٩ ساڵ بەسەر بۆردومانی زێوەدا تێدەپەڕێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- ئەمڕۆ ٣٩ ساڵ، بەسەر بۆردومانی زێوەدا تێدەپەڕێت، لەو کارەساتەدا ١٥٠ ھاووڵاتی سڤیل بەھۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق، شەھیدبوون و ٣٧٣ ھاووڵاتی دیکەش برینداربوون.

ڕۆژی ٩ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٨٥ لە ڕێگەی ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگییەوە ڕژێمی ئەوکاتی عێراق ئۆردوگای زێوەی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کردە ئامانج، لە ئەنجامی ھێرشێکی دڕندانەی ڕژێم بۆ سەر ئاوارە سڤیلەکانی باشووری کوردستان ١٥٠ ھاووڵاتی شەھیدبوون و ٣٧٣ ھاووڵاتی دیکەش برینداربوون.

سەرۆک بارزانی، لەبارەی بۆردومانی زێوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە: "ئەو ڕۆژەی کارەساتی زێوە ڕوویدا یەکسەر گەیشتمە شوێنی ڕووداوەکە، ھیچ رۆژێک لەسەرم دەرباز نابێت ئەو دیمەنانە نەیەنەوە بەرچاوم کە بینیم، منداڵم بینی لاشەی بووەتە دوولەت، منداڵ ھەبوو سەری ببووە دوو لەت بۆردومانی زێوە کارەساتێک بوو وەسف ناکرێت".

خۆشەوی کانیەلنجی شایەتحاڵی بۆردومانەکەی زێوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دوای ڕێککەوتنی خیانەتکارانەی جەزائیر بە دەیان ھەزار کەس لە باشووری کوردستان بەرەو وڵاتی ئێران ئاوارەبوون، مانگی سووری ئێران لە ئوردوگای زێوەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کەمپێکی بۆ ئاوارەکان کردبووەوە، کەمپەکە ١٧ ھەزار ئاوارەی تێدابوو.

ئەو شایەتحاڵەی بوردومانی زێوە گوتیشی: زیاتر لە نۆ جار کەمپی ئاوارەکان لە زێوە لەلایەن فڕۆکەکانی ڕژێمی بەعسی ئەو کاتی عێراق کرابووە ئامانج، بەڵام بۆردومانی ڕۆژی ٩ی حوزەیران کارەساتێکی جەرگبڕی بەدوای خۆیدا ھێنا، چونکە زۆربەی قوربانیانی بۆردومانەکە ژن و منداڵبوون.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار