٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وردەکاری سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاکرێ

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ -KDP.info- قایمقامی قەزای ئاکرێ گوتی: بڕیارە لەم ھەفتەیە بەمەبەستی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گەورە، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی قەزای ئاکرێ بکات، ئێمەیش ئامادەکاری تەواومان کردووە.

دکتۆر دلاوەر بوزو، قایمقامی قەزای ئاکرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیارە ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی بەمەبەستی دانانی بەردی بناغە بۆ یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەکان کە عەلوەی ئاکرێیە سەردانی ئاکرێ بکات، تەنیا عەلوە نییە بگرە شوێنی پشوودان و بەنزینخانە و عەلاف و شوێنی زۆر شتی دیش لەخۆ دەگرێت.
ئەو پڕۆژەیە کە سەرمایەی ٢٢ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کراوە، لەڕووی کشتوکاڵییەوە بۆ دەڤەرەکە سودی زۆر باشی لێ وەردەگیرێت.
دکتۆر دلاوەر بوزو گوتیشی: پڕۆژەکە ماوەیەکە کاری تێدا دەکرێت، نزیکەی 30 بۆ 40 لەسەدی تەواو بووە و پێویستە لە ماوەی سێ ساڵ تەواو بکرێت، تا دوو ساڵی دیکە تەواو دەبێت و دەکەوێتە خزمەت خەڵکی دەڤەرەکە.
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی زۆر بە قەزای ئاکرێ دەدات و خۆی دێت ئامادەدەبێت بۆ دانانی بەردی بناغەی ئەو پڕۆژەیە، ئێمەش تەواوی ئامادەکاریمان کردووە بۆ پێشوازیکردن لەسەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار