سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى فه‌ره‌نسا كرد

هەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/6/9 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پاتریك دۆرێل باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داكۆكییان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و تیشكیان خسته سه‌ر دهرفهتهكانى فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا.
هه‌ردوولا بیروڕایان ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان ئاڵوگۆڕ كرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له كاتێكى گونجاوى ئه‌مساڵدا به به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له گرنگیى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولایان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى فه‌ره‌نسا هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى به‌رز نرخاند و پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى.
پاراستنى سه‌قامگیریى سیاسى له عێراق، دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسولى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.




