سەباح بەیتوڵڵا: "پارتی لە کۆمسیۆن خۆی تۆمار دەکات"

دهۆک -KDP.info- بەرپرسێکی پارتی ئاشکرایکرد، پارتی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ئامادەیە، دەشڵێ: لە کۆمسیۆن خۆمان تۆمار دەکەین و ئامادەکاریمان کردووە.
سەباح بەیتوڵڵا، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی دهۆکی پارتی به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە دوا کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتیمان بڕیاردراوە بەشداربین لە پرۆسەی هەڵبژادن و چاوەڕێی دەرکردنی فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن .. ئێمە لەگەڵ ئەوەین ئەمساڵ هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.
بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: ئەو مەرجانەی پێشتر پارتی هەیبوون هەندێکیان جێبەجێکراون، بەشێکیش جێبەجێ نەکراون.
سەباح بەیتوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لەسەر ئاستی لق و مەکتەبەکانیش هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن لەو وادەیەی کۆمسیۆن دیاری کردووە، ئێستا پارتی خەریکی ئامادەکارییە بۆ خۆ تۆمارکردن لە کۆمسیۆن.
قائید میرۆ




