ھیوا ئەحمەد مستەفا بۆ KDP لەبارەی دانانی پارێزگاری داھاتووی کەرکووکهوه دهدوێت

کەرکووک-KDP.info- ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ئاشکرای کرد، دانوستانەکان لەبارەی دیاریکردنی پارێزگاری نوێی کەرکووک و دابەشکردنی پۆستەکانی ئەو پارێزگایە بەردەوامە و دەشڵێ، پارتی جیددییە لەسەر دانانی کوردێکی بێلایەن بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک.
ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی، تایبهت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھێشتا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان نەگەیشتووینەتە رێککەوتن بۆ دانانی پارێزگاری کەرکووک و دابەشکردنی پۆستەکانی ئەو پارێزگایە، بەڵام دانوستان لەبارەی پرسی پارێزگاری کەرکووک بەردەوامە، ھێشتا ماوە بگەینە ئەنجامێک و لە گفتوگۆداین بۆ ئەو پرسە".
لەبارەی مەرجی پارتی بۆ دانانی پارێزگاری داھاتووی کەرکووک، ھیوا ئەحمەد مستەفا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "ئێمە وەک پارتی دەمانەوێ پارێزگاری داھاتووی کەرکووک کورد بێت، بەڵام کوردێکی بێلایەن بێت، یان لایەنی کەم ھەموو لایەنەکان پێی رازی بن، ئەوە بۆچوونی ئێمەیە لەبارەی دانانی پارێزگارەوە".
قائید میرۆ




