٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی لقی ٢٤ی پارتی: ئەوەی جێبەجێ دەکرێت پلانی کۆنگرەی ١٤ی پارتیمانە

سەرچاوە: KDP.info

شەقڵاوە-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، دوای کۆنگرەی ١٤ی پارتی، گۆڕانکاریی زۆر ڕووی داوە و بە رێنمایی و راسپاردەی سەرۆک بارزانیش، بەردەوام کادیرانی پارتی لەناو خەڵکدان.

رزگار ئەنوەر، بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفینی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پاش کۆنگرەی ١٤ی پارتیمان، پەیامی سەرۆک بارزانی ئەوە بووە کە کادیرانی حزب لە خزمەت جەماوەردا بن، واتا بەشداری لە رۆژە خۆش و ناخۆشەکانی خەڵکدا بکەن، بە رێنمایی و راسپاردەی سەرۆک بارزانی، کادیران و بەرپرسانی پارتی بەردەوام لەناو خەڵکدان و لە کێشە و گرفتەکانیان دەکۆڵینەوە، بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتیان بکەین".

بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفین گوتیشی: "پێشتریش ئۆرگانەکانی پارتی ھەر لەناو خەڵکدا بوونە، بەڵام پاش کۆنگرە، شێوازی کاکردنی ئێمە گۆڕانکاریی بەسەردا ھاتووە و لە چوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆی حزب شێوازی رێکخستنی پارتیش گۆڕاوە، ئەوەی جێبەجێ دەکرێت، پلانی کۆنگرەی ١٤ی پارتیمانە، چونکە ھەرکات پارتی کۆنگرە ئەنجام دەدات، گۆڕانکاری دروست دەبێت و حزب نوێ دەبێتەوە".

ئەنوەر ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "رۆژانە لە ھەموو سنوورەکان بەرپرسان و کادیرانی پارتی لەناو جەماوەردان و بەشدارن لە ھەموو بۆنەیەکدا، لەبەر ئەوەی پارتی پێگەیەکی بەرفراوانی جەماوەریی ھەیە و ھەموو کات چاوی ھاووڵاتیان لەسەر پارتییە بۆ گەیاندنی پەیامی خۆیان، ئێمەیش بەپێی توانا ھاوکارییان دەکەین".

 

قائید میرۆ 

 

هەواڵی پەیوەندیدار