"بزانە لە بواری سەوزایی چی کراوەو پڕۆژەکان بەکوێ گەیشتوون"

ھەولێر-KDP.info- له ماوهی دوو هەفتهی ڕابردوو بهردی بناغهی چهندین پڕۆژهی ستراتیژی له كوردستان دانراوه، بهشێكیان تایبهت بوون به بابهتی سهوزایی و پاراستنی ژینگهیی كه ئهمه بنهمایهكی گرنگه بۆ جێبهجێكردنی بڕگه و خاڵهكانی نهتهوهیهكگرتووهكان له بواری ژینگه.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر بۆ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "لهماوهی ڕابردوو گرنگییهكی زۆر دراوه به ڕێژهی سهوزایی له ههولێر بهتایبهت و له كوردستان بهگشتی، ئومێدهوارین بهم ههنگاوانه وهك ههولێر بگهیهنه ئاستی ستانداری گشتی سهوزایی، ئیستا گرنگیهكه تهنیا بهسەنتهری پایتەخت نییه بهڵكو لهدهرهوهی ههولێریش خهریكی سهوزكردنی شارهكانین، لهم چهند ڕۆژهی ڕابردوو چاندنی چیمەن (فریز) بە درێژایی (یەک کیلومەتر) و چاندنی زیاتر لە (١٢٠) دار تەسبیحی سووری، بە بەرزی (دوو مەتر) لە ناحیەی ڕزگاری جێبەجێکراوه، ههروهها لە پێناو جوانترکردنی شەقامە گشتییەکان و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، دەستکرا بە چاندنی زیاتر لە (20 هەزار) گوڵ لە جۆری گوڵی قەدیفە و سەدان داری جیاواز لە شەقامە گشتییەکانی شاری هەولێر، لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی پارکەکان.
گوتیشی: "ڕۆژی 14/5/2024، ڕێوڕەسمی تەواوبوونی پڕۆژەی سەوزكردنی ئاڵوگۆڕكەری شەقامی 150مەتریی ڕێگەی (هەولێر- شەقڵاوە) بە گوژمەی زیاتر لە 3 ملیار و 690 ملیۆن دینار بەڕێوەچوو، پڕۆژەكە چەندین تایبەتمەندی لەخۆ دەگرێت وەكوو: چاندنی زیاتر لە 45 هەزار داری گەورە و بچووك كە 5 هەزار و 500 داریان گەورەن لەگەڵ نزیكەی 20 هەزار گوڵی جۆراوجۆر، هەروەها بەڕووبەری 23 هەزار مەتریش چیمەنی هەمیشەسەوزی تێدا بەكارهاتووە، لەگەڵ دەیان تایبەتمەندیی دیكەی وەكوو لێدانی دوو بیری ئاو بۆ ئاودان و دروستكردنی دوو عەمباری ئاو و دانانی ماتۆڕی ئاو و سیستەمی ئاوەدانی دار و فریز و بەشەكانی تری پاركەكە.
جیا لهمانه ڕۆژی ٢١ـی ئایاری ٢٠٢٤، بەردی بناغەی پاركی ڕەشكینی دانا، كە ڕووبەرەكەی ١٢٠ هەزار مەترە و بە تێچووی ١٥ ملیار دینار، بە دوو قۆناغ تەواو دەکرێت.
بهم شێوهیه بڕوات ئومێدهوارین ڕێژهی سهوزایی لەهەولێر بگاته ستانداری جیهان.
هاوكات ڕۆژی دووشەممە، 03-06-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوەڕەسمێکدا، بەردی بناغەی هەردوو پارکی ئالۆکا و سەرهەڵدانی لە گەڕەکی (بەرۆشکێ)ـی شاری دهۆک، بە گوژمەی 131 ملیار و 898 ملیۆن و 515 هەزار دینار دانا.
ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی: "کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاری کردووە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەتی ژینگەیی بە ئاراستەی دەستگرتن بە سەرچاوەکانی وزە و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدان و پاراستنی ئاسایشی ئاو و بوونی سیستمێکی نوێ بۆ ئاوەڕۆکان و بوونی میکانیزمێکی بێ زیان بۆ ڕزگاربوون لە پاشماوە و پاشەڕۆکان لەگەڵ زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی و پاراستنی زیندەجۆرەکان".
ئهوهشی خستهڕوو: ئێمە لە دەستەی ژینگە بۆ پاراستن و چاککردنی ژینگەمان لە ڕێگەی گواستنەوەی تەکنۆلۆژیای ھاوڕێی ژینگە و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی پێشکەوتوو لە بواری وەبەرھێنانی ژینگەییدا و بەو پڕۆژانەش کە دەبنە مایەی کەمکردنەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا، یان خۆگونجاندن لەگەڵ ئاسەوارەکانیدا، بە ئەنجامدانی پڕۆژە ھاوبەشەکانی نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت و بە ھۆشیارکردنەوەی ژینگەیی لە ڕێگەی ڕێکخراوە ژینگەییە خۆماڵی و نێودەوڵەتییەکان و بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئاژانسە پەیوەندیدارەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.




