نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه

ھەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/6/6 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ستیڤن هیچن باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌رده‌وامیى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافى هه‌مووان كرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه که کلیلی سه‌قامگیریی عێراق، لێکگه‌یشتنی هاوبه‌شی هه‌ولێر و به‌غدایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی بنه‌ڕه‌تیی کێشه‌کان و جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور.
هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به به‌شداریى هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان له كاتێكى گونجاوى ئه‌مساڵدا. به‌ڕێز باڵیۆزی به‌ریتانیاش ستایشی هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی کرد له‌پێناو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردندا.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى به‌ریتانیا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.




