هەشتەمین بانک هاتە ناو پرۆژەی (هەژماری من)ەوە

هەولێر-KDP.info- حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، هەشتەمین بانک هاتە ناو پرۆژەی (هەژماری من).
كەمێك پێش ئێستا (پێنجشەممە 6/6/2024)، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، هەشتەمین بانک هاتە ناو پرۆژەی (هەژماری من)، ئەو بانکەش بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتییە (IDB).
حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هاتنی هەشتەمین بانك بۆ نێو پڕۆژەی (هەژماری من)، ڕێگە بۆ مووچەخۆران دەکاتەوە بە خواستی خۆیان بانکی دڵخوازی خۆیان لە ناو پرۆژەکەدا هەڵبژێرن.
ماوەیەك پێش ئێستاش، بانكی TBI وەك حەوتەمین بانك، بە فەرمی هاتبووە نێو پڕۆژەی (هەژماری من)ەوە.




