ماڵپەڕی KDP ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران دەخاتەڕوو

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 05-06-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆ دەبێتەوە و چوار بڕگە تاوتوێ دەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم چوار بڕگەیە تاوتوێ دەکرێن:
بڕگەی یەکەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتی ساڵی دووەمی جێبهجێكردنی پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ 2021-2025 لەلایەن نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان.
بڕگەی دووەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دوا هەڵوێستی حکوومەتی فیدراڵی تایبەتە بە بابەتی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، ڕاسپاردە و پێشنیازەکانی وەزارەت لەم بارەیەوە.
بڕگەی سێیەم: خستنهڕووی دوا پێشهاتەكانی دۆسیەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی ههرێمی کوردستان.
بڕگەی چوارەم: گفتوگۆکردن لەبارەی پێشنیازێکی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی داشكاندنی ڕێژهیهك له پارهی كهڵهكهبووی قەرزی كارهبا.




