٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیارە شاندێکی ئەمنیی عێراق بە بەشداریی سوپاسالاری پێشمەرگە سەردانی واشنتن بكه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق رایگەیاند، بڕیارە شاندێکی ھاوبەشی ئەمنیی عێراق و ئەمەریکا بە بەشداریی نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی واشنتن بکەن لەبارەی کۆمەڵێک پرسی ئەمنی، کە بەم زووانە سەردانەکە ئەنجام دەدرێت.

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ھەموو شاندێکی ئەمنی لە عێراق نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی تێدایە و فەریق عیسا عوزێر، سوپاسالاری پێشمەرگە بەشدارە لەگەڵیان، بۆیە نوێنەرێکی سەرەکییە لە ھەموو گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمەریکا و بڕیارە شاندێکی ھاوبەشی ئەمنیی ئەمەریکا و عێراق بە بەشداریی نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی واشنتن بکەن".

تەڵعەت گوتیشی: "مەبەست لەو سەردانەی شاندی ئەمنیی عێراق و ئەمەریکا و بە بەشداریی نوێنەری حکوومەتی هەرێم بۆ واشنتن، بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمەریکا و گفتوگۆکردنە لەبارەی ئەو پرس و بابەتانەی لە عێراق و ناوچەکەدا لەئارادان".

دەشڵێ: "بڕیارە شاندی ھاوبەشی ئەمنیی ئەمەریکا و عێراق بەم زووانە سەردانەکە ئەنجام بدەن و بە بێ نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش سەردانەکە ناکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار