سهرۆك بارزانی پیرۆزبایی له گەل و حكوومهتی ئیتالیا دهكات

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی ئێوارەی ئەمڕۆ ۲٠۲٤/٦/۳، د. هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداربوو لە رێورەسمی رۆژی نیشتمانی کۆماری ئیتالیا، کە لەلایەن کونسولخانەی گشتی ئیتالیا لە هەولێر سازکرابوو.
د. هێمن هەورامی، پیرۆزبایی گەرمی سەرۆک بارزانی بە کونسولی گشتی ئیتالیا لە هەولێر و باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و لە ڕێگەی ئەوانیشەوە بۆ حکوومەت و گەلی ئیتالیا گەیاند. هیوای بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتالیای کرد، لە سەرجەم بوارەکان کە لە بەرژەوەندی و سوودی هەردوولا بێت.




