٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بایرام بۆزیەل بۆ KDP: ھەموو کورد ڕۆڵی گرنگ و گەورەی سەرۆک بارزانی دەزانن

سەرچاوە: KDP.info

باکووری کوردستان-KDP.info- سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان دەڵێت، زۆر گۆڕانکاری لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدەن کوردیش پێویستە خۆیان بۆ گۆڕانکاریەکان ئامادەبکەن، بۆیە کۆنفرانسێکیان لە ئامەد رێکخست بە ئامادەبوونی زۆر ئەکادیمی و سیاسەتمەدار.

بایرام بۆزیەل، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دەبێت کورد بە یەک پاکێج خۆیان ئامادە بکەن بۆ ھەموو گۆڕانکارییەکان، ڕاستە کۆنفرانسێک تەنیا بەس نیە بۆ نزیکبوونەوەی کورد، بەڵام پێویستە ستراتیژێکی نەتەوەی بۆ کورد ھەبێت و پارتە کوردییەکان لەسەر ھەندێک خاڵی ھاوبەشی نیشتیمانی یەکبگرن.

سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان گوتیشی: ھەرێمی کوردستان کاریگەری ھەیە لە سەر بزاڤی سیاسیی لە ناوچەکە بەتایبەت تورکیا و بە پێچەوانەشەوە.

بایرام ئاماژەیشیدا: ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئایندەی ناوچەکە ھەیە و گرنگیشە لە ھەرێمی کوردستان و لەسەر چارەسەری سیاسیی لە تورکیاش گرنگیی ھەیە وەک چۆن لە ساڵی ٢٠٠٩ و دواتریش سەرۆک بارزانی ڕۆڵێکی گەورەی دەگێڕا لەسەر پڕۆسەی ئاشتی، ھیوادارین سەرۆک بارزانی ھەنگاوی تریش بھاوژێت چونکە ھەموو کورد ڕۆڵی گرنگ و گەورەی سەرۆک بارزانی دەزانن.

 

کاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار