٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"بزانە حکوومەت لەم دوو کەرتەدا چی بۆ ھەرێم کردووە"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان گوتی: ئەم کابینەیەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی زۆری بە پڕۆژەی پیشەسازی داوە، سێکتەری پیشەسازیش پشکی شێری بەرکەوتووە و مۆڵەتمان بە زیاتر لە ١٠٠ پڕۆژەی پیشەسازی داوە، کارگەی زۆر گرنگ لە ھەرێمی کوردستان دروستکراون و بوونەتە ھۆی ڕەخساندنی ھەزاران ھەلی کار.

گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، بەرگەشت ئاکرەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەم کابینەیە گرنگی زۆری بە ھەموو کەرتەکان داوە بەتایبەتیش کەرتی پیشەسازی، ئامانجی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە ئەو کەرتە گرنگی زۆری پێبدرێت، بە کرداریش ئەوەمان کردووە، زۆرترینی مۆڵەتمان بە پڕۆژەی پیشەسازی داوە کە ژمارەیان ١٠٨ پڕۆژەی مۆڵەت پێدراوە بە سەرمایەی نزیکەی دوو ملیار و ٧٠٠ملیۆن دۆلار، ئامانجی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لەو گرنگیدانە زیادکردنی سەرچاوەی داهاتە بۆ ئەوەی تەنیا پشت بە یەک سەرچاوەی داهات نەبەستین.
بەرگەشت ئاکرەیی گوتیشی: لەناو پڕۆژەکانی پیشەسازی زیاتر گرنگی بە دروستکردنی کارگە دراوە، ئەو پڕۆژانە ئێستا ژمارەیەکی زۆریان لە کاردان، وەکو کارگەی شیش، کارگەی چیمەنتۆ و چەندین کارگەی دیکە کە ھەم دەبنە ھۆی پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و ھەمیش دەرفەتی کار دەڕەخسێنن، چونکە ھەر یەکێک لەو کارگانە بە ھەزاران ھەلی کاری ڕەخساندووە، بۆیە کەرتی پیشەسازی جگە لەوەی سودێکی زۆری بۆ ژێرخانی ئابووری ھەرێمی کوردستان ھەیە ھەلی کاریش بۆ خەڵک دەڕەخسێنێت.
ئاکرەیی باسی لەوەش کرد: لەدوای کەرتی پیشەسازی کەرتی بازرگانی دێت ئەویش ٩٤ پڕۆژەیە و سەرمایەی ئەو پڕۆژانەش نزیکەی ملیارێک دۆلارە، پڕۆژەکانییش بریتین لە تاوەری بازرگانی و هاتنی کۆمپانیا بازرگانییەکانی دەرەوە بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە، بۆیە لەم کابینەیەدا کاری زۆر باش کراوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار