فراکسیۆنی پارتی سێ داواکاری پێشکەشی پەرلەمانی عێراق دەکات

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: فراکسیۆنی پارتیش داواکاری ئەمڕۆ دەخاتە بەردەم پەرلەمانی عێراق.
د.نەهلە قادر ئەفەندی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی پەسەندکردنی خشتەی بودجەی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت و فراکسیۆنی پارتیش ژمارەیەک داواکاری خەڵکی هەرێمی کوردستان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات بۆ ئەوەی لەناو خشتەی بودجەی ئەمساڵ بودجەیان بۆ دابین بکرێت.
پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتیشی: داواکاریەکانی فراکسیۆنی پارتی پێکهاتوون لە دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێم، دامەزراندنی وانەبێژانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان.
د.نەهلە قادر ئەفەندی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لە کۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی پێداگری لەسەر داواکارییەکانی دەکات بۆ ئەوەی مافی ئەودوو توێژە و سێ یەکەمەکانی هەرێم لەناو بودجەدا مافەکانیان جێگیر بکرێن.
قائید میرۆ




