شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ KDP: ئەمڕۆ دەنگ لەسەر بوودجە دەدرێت

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر بوودجە دەدرێت.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بوودجە کۆدەبێتەوە، ھاوکات لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاپۆرتی خۆی لە بارەی بوودجە تەواو کردووە و ئامادەیە بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەنگی لەسەر بدرێت.
بڵند ئیبراھیم




