پارێزگاری دهۆک: سەرۆکوەزیران کۆمەڵێک پڕۆژەی ئاوەدانی بۆ ئەو سنوورە هێناوە

دهۆک-KDP.info- پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، هەرجارێک سەرۆکوەزیران سەردانی دهۆکی کردبێت، لەگەڵ خۆیدا کۆمەڵێک پڕۆژەی ئاوەدانی بۆ ئەو سنوورە هێناوە، ئەمجارەش بە تایبەت، یەکێک لە خەونە گەورەکانی خەڵکی دهۆکی هێنایە دی.
ئەمڕۆ دووشەممە، 3ـی حوزەیرانی 2024، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، بە ئامادە بوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەرجارێک سەرۆکوەزیران سەردانی دهۆکی کردبێت، لەگەڵ خۆیدا کۆمەڵێک پڕۆژەی ئاوەدانی بۆ ئەو سنوورە هێناوە، ئەمجارەش بە تایبەت یەکێک لە خەونە گەورەکانی خەڵکی دهۆکی هێنایە دی، ئەویش بازاڕی دهۆک و سێمێل و دەوروبەری جێبەجێ کرد.
بەگوتەی پارێزگاری دهۆک، "لەهەردوو دەروازەی بازاڕی دهۆک، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، شوێنی پیشەسازیی کۆن کە شوێنێکی تەواو تێکچووبوو، ببووە هۆی پیسکردنی ئاوهەوا و ژینگەی دهۆک، ئەمڕۆ خۆشبەختانە بەردی بناغەی ئەو شوێنە دادەنرێت وەکو پارێکی سەوزایی کە دەبێتە یەکێک لە گەورەترین و جوانترین پارک لەسەر ئاستی عێراق و دەڤەرەکە".
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک گوتیشی، "هیوادارین کۆمپانیای جێبەجێکار بەزووترین کات پارکەکە دروست بکات. کە پارکەکە بە گوژمەی 131.8 ملیار دروست دەکرێن."
بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی هەردوو پارکی ئالۆکا و سەرهەڵدان (بەرۆشکێ) لە شاری دهۆک دادەنرێت.
ڕووبەری پارکی "ئالۆکا" یەک ملیۆن و 575 هەزار مەتر دووجا و پارکی "سەرهەلدان"ـیش 130 هەزار مەتر دووجایە و بە گوژمەی 131 ملیار و 898 ملیۆن و 515 هەزار دینار دروست دەکرێن.




