سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

دهۆک-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/6/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دهۆك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ده‌یڤد بێرگه‌ر هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتى عێراق، هه‌ڵبژاردن و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ کران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و کۆده‌نگی و به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه سیاسی و پێکهاته‌کان له هه‌ڵبژاردندا کرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له عێراق.
جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و سیستمى فیدراڵى له عێراق، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




